چۆنیەتی دابەزاندنی Unc0ver لەڕێگای Cydia Impactor

لەم بابەتەدا باسی چۆنیەتی دابەزاندنی ئەپی لایەنی سێیەم دەکەین بەگشتیی و Unc0ver بە تایبەتی لەسەر ئامێرەکانمان لەرێگەی توڵی Cydia Impactor.

ئەپی لایەنی سێیەم چیە؟

Third-Party Apps یاخود ئەپەکانی لایەنی سێیەم بە ئەو ئەپلیکەیشنانە دەگوترێت کە جگە لە ئەپڵ لایەنی دیکە دروستی کردن، ئەپڵ خۆی لایەنی یەکەمە، ئەو کەسانەی لە ئەپستۆر ئەپ دروست دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە لایەنی دووەمن، لایەنی سێیەم ئەو لایەنەیە کە ئەپ دروست دەکات بەڵام لە ئەپستۆر بڵاوی ناکاتەوە چونکە ئەپڵ رێگای پێ نادات بە گشتیی ئەپی جەیلبرێکن یاخود ئەپی دەستکاری کراون.

Cydia Impactor چیە؟

سیدیا ئیمپاکتەر توڵێکی زۆر بە سوودە بۆ دابەزاندنی ئەپەکانی لایەنی سێیەم بۆ سەر ئامێرەکانمان، ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد، بێگومان وەک دەزانین Unc0ver ئەپی لایەنی سێیەمە بۆ لەم بابەتەدا چۆنیەتی دابەزاندنی Unc0ver دەکەین لەرێگەی توڵی Cydia Impactor.

سودی چیە ئەگەر لە رێگای Cydia Impactorـەوە Unc0ver دابنێم؟

ئەپڵ چەند رۆژ جارێک بۆ ماوەیەکی نادیار ئەپەکانی لایەنی سێیەم Revoke دەکات، بە مانای چیتر رێگا نادات لە رێگەی چەند بەرنامەیەکی وەکوو TweakBox و Ignition یاخود iKurdapp ئەپی ئەنکەڤەر دابەزێنیتە سەر مۆبایلەکەت، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا دەتوانیت لەرێگەی Cydia Impactor دایبەزێنیت.


Cydia Impactor لەسەر چ سیستەمێک هەیە؟

توڵی Cydia Impactor لەسەر سیستەمی ویندۆز، ماک و لینوکس هەیە و بەرنامەیەکی قەبارە بچوکە دەتوانی بە خۆڕایی دایبەزێنیتە سەر کۆمپیوتەرەکەت، لە وێبسایتی سەرەکی دەتوانی توڵەکە دابەزێنیت لەم بەستەرە؛
http://www.cydiaimpactor.com

بە کرتە کردن لەسەر ئەو سیستەمەی بەکاری دەهێنیت، توڵی Cydia Impactor دادەبەزێتە سەر کۆمپیوتەرەکەت.

دوای دابەزاندنی Cydia Impactor بۆ سەر کۆمپیوتەرەکەت، ئێستا پێویستە Unc0ver دابەزێنیت بە فۆرماتی .ipa کە فۆرماتێکە بۆ ئەپەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد، دواترین وەشانی ئەنکەڤەر بریتییە لە 3.6.0 لەم بەستەرە دەتوانی دایگریت دواترین وەشان؛ لێرەوە پاشان کرتە لەم بەستەرە بکە کە دیاریم کردووە بۆ داگرتنی Unc0ver;

دوای داگرتنی هەردوو فایلەکە بەیەکەوە دایبنێ لەسەر دێسکتۆپ تا کارەکە ئاسانتر بێت؛

ئێستا بۆ دابەزاندنی Unc0ver وشەنهێنیەک دروست دەکەین لەناو ئەپڵ ئایدی لەرێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانی بچیتە ناو Log-In ـی سەرەکی ئەپڵ ئایدی کۆمپانیای ئەپڵ؛
http://id.apple.com

ئیمەیڵ و وشەنهێنی بنووسە و ئینتەر دابگرە لەسەر کیبۆرد، ئەگەر لەسەر مۆبایلەکەت ئاگاداری کردیتەوە کە ئایا دەتەوێت بچیتە ژوورەوە لە ئەپڵ ئایدیەکەت، Allow دابگرەو ئەو کۆدە بنووسە کە لەسەر ئامێرەکەت پێت دەدات.

پاش چوونە ژوورەوە بۆ ئەپڵ ئایدیەکەت لە بەشی Security پێویستە Generate Password دابگریت بۆ دروست کردنی وشەنهێنیەکی تایبەت بە Unc0ver لەجیات بەکارهێنانی وشەنهێنی ئەپڵ ئایدیەکەت.

ئەگەر Generate Password لەوێ نەبوو، پێویستە TWO-FACTOR AUTHENTICATION چالاک بکەیت کە چەند هەنگاوێکی ئاسانە، کە چالاکت کرد Generate Password ـیش دەردەکەوێت.

کرتە لە Generate Password بکە و هەر وشەیەک بێت بینوسە بۆ نمونە بنوسە Unc0ver. کۆدێکت پێ دەدات ئەو کۆدە کۆپی بکە کارت پێ دەبێت لەناو Cydia Impactor.

دوای کۆپی کردنی کۆدەکە، ئیستا بگەرێوە سەر دێکستۆپ فایلی Unc0ver راکێشە ناو Cydia Impactor، واتە کرتە لەسەر فایلی Undecimus-v3.5.6.ipa بکە و رایکێشە بۆ ناو Cydia Impactor.

بیرت نەچێت؛

مۆبایلەکەت لەرێگەی کێبڵەوە پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەرەکەت.

وشەنهێنی مۆبایلەکەت لابەرە یاخود بە کراوەیی جێی بێڵە نەک قوفڵ درابێت.

هەموو بەرنامەکانی باکگراوند دابخە.

ئێستا پەنجەرەیەک دەکرێتەوە داوای ئەپڵ ئایدیەکەت دەکات، ئەپڵ ئایدیەکەت داخڵ بکەو لەسەر کیبۆرد ئینتەر بکە؛

پاش ئەوەی OKـەیت کرد (یان ئینتەر لەسەر کیبۆرد) داوای وشە نهێنی دەکات، لێرەدا دەبێت ئەو وشەنهێنیە دابنێیت کە کۆپیت کردبوو لە Generate Password.
چاوەڕی بکە تا تەواو دەبێت، بۆ فایلێک کە نزیکەی ٤٠ مێگا بایتە لە ١ خولەک کەمتری پێویستە بۆ دابەزین، بەڵام دەگەڕیتەوە سەر توانای کۆمپیوتەر و ئامێرەکەت، بۆ ئامێرە کۆنەکان و کۆمپیوتەری توانا سنووردار، تکایە کاتی زۆرتری پی بدە تا تەواو دەبێت و ئایکۆنی Unc0ver لەسەر شاشەی مۆبایلەکەت دەردەکەوێت.

لە هەنگاوی کۆتایی، لەناو ئامێرەکەت برۆ بۆ؛
Settings>General>Profiles لەوێ کرتە لەسەر ئەپڵ ئایدیەکەت بکەو Verify دابگرە. ئێستا دەبێت Unc0ver بە سەرکەتوویی دابەزیبێت و کاربکات.


ئەم بابەتە نوێکراوەتەوە!
دواترین نوێکردنەوە: 9/9/2019

هۆکاری نوێکردنەوە: گۆڕینی بەستەری Unc0ver بۆ وەشانێکی نوێتر (v3.6.0)

پەیامێک جێ بهێڵە