تویکی PowerPlus بۆ زۆرکردنی ٢ تایبەتمەندی گرنگ

ئەم تویکە ٢ تایبەتمەندی زۆر گرنگ زۆر دەکات بۆ ئامێرە جەیلبرێک کراوەکەت، هەروەها زۆر بە ئاسانی دەتوانی کاریان پێ بکەیت.

توکی PowerPlus لەکاتی دەست دانان لەسەر دوگمەی پاوەر لیستێکی بچوک دەکاتەوە بە ٣ هەڵبژاردن، یەکەم بۆ کوژاندنەوەی ئامێرەکەت بە تەواوی، دووەم بۆ ریسپرینگ Respring و سێیەم بۆ سەیف مۆد Safe Mode.

کرداری Respring کردارێکە ئامێرەکەت ریفرێش دەکاتەوە، واتە SpringBoardـی ئامێرەکەت ریفرێش دەبێت وەک دەزانین ریسپرینگ گرنگە بۆ ئایفۆن لەکاتی دابەزاندنی تویکەکان و زۆر جار پێویستە ئامێرەکەت ریسپرینگ بکەیت لەکاتی دابەزاندنی رووکارێکی نوێ، بە گشتیی ریسپرنگ ١٠ چرکە داخایەنێت، زۆرتر یاخود کەمتر دەگەڕێتەوە سەر توانای ئامێرەکەت.

کرداری سەیف مۆد Safemode بریتییە لە پێدانی کەشێکی پارێزراو بە ئامێرەکەت، بێگومان سەیف مۆد کاتییە واتە بە بەردەوامی ناتوانیت لە سەیف مۆد بیت مەگەر خۆت لە دوای هەموو ریسپرینگێک دووبارە بیخەیتەوە سەر باری سەیف مۆد، لە سەیف مۆد دا هیچ تویکێک و پاکێجێک لەسەر ئامێرەکەت کار ناکات، بەڵام لە هەمان کاتدا لەناو ئامێرەکەتدا هەن، بەڵام لەبەر سەف مۆد کار ناکەن. زۆر جار پێویست دەکات بەکارهێنەر خۆکارانە بچێتە ناو سەیف مۆد بۆ سڕینەوەی تویکێک کە هەست دەکات ئامێرەکەی خاو کردۆتەوە یاخود دوای دابەزاندنی تویکێک، سیدیا یان سیلیۆ وەک جاران کار ناکات و رێگری لێ دەکات بچێتەوە ناویان و پاکێجەکە بسڕێتەوە، لەو کاتەدا بە ئاسانی لە رێگای سەیف مۆد دەتوانی پاکێجەکە بسڕیتەوە چونکە کە دەچیتە ناو سەیف مۆد هەموو تویکەکان لە کار دەکەون تا ئەوکاتەی Respring ریسپرینگ دەکەیت.

گرنگی ئەم تویکە لەوەدایە کە زۆر بە ئاسانی دەتوانی ئەو ٢ تایبەتمەندیە بەکاربخەیت کاتێک پێویستت دەبن.

ئەم تویکە لە سۆرسی KurdiOS بەردەستە دواترین وەشان.

ناوی پاکێج: PowerPlus
سۆرس: repo.kurdios.com
وەشان: 1.0
قەبارە: 48 کیلۆبایت
وەشانی گونجاو: iOS 7 to iOS 12.4

پەیامێک جێ بهێڵە