تویتەر دژی جەیلبرێکە!

لەم ماوانەی دواییدا لەگەڵ دەرچوونی جەیلبرێکی iOS 12.4 خەڵکێکی یەکجار زۆر دەستیان کرد بە جەیلبرێک کردنی ئامێرەکانیان، ئێمە لەم بابەتە باسی سوود و زیانەکانی جەیلبرێک ناکەین، پێم وابێت زۆرمان باسکردووە لە KurdiOS، باسی تویتەر دەکەین کە کە هەڵدەستێت بە لەکارخستنی ئەو هەژمارانەی کار لەسەر جەیلبرێک دەکەن یاخود هەواڵی جەیلبرێک بڵاو دەکەنەوە.

لەگەڵ دەرچوونی جەیلبرێک، تویتەر بەشیکی زۆر ئەو هەژمارانەی داخست کە بەکارهێنەران هەواڵ یاخود پشتگیری جەیلبرێکیان بڵاودەکردەوە، زۆربەی ئەو ئەکاونتانە ئەگەر بە بەستەرێک یاخود ڤیدیۆیەک داخرابن ئەوا زۆر دوور نییە هەژمارەکانی دیکەش کە تا ئێستا دانەخراون، بەم نزیکانە تویتەر ئاگاداریان بکاتەوە کە بۆیان هەیە دابخرێن.

ئێمە لە فەیسبووک دەمێکە ئاگاداری هاوڕێیان دەکەینەوە کەوا ناتوانین هەموو جۆرە بەستەرێک (لینک) لە کۆمێنت یاخود نامە بنێرین، بەتایبەتی بەستەری جەیلبرێک، بۆیە تکایە ئەگەر داوای بەستەرت کرد یان سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکە کە لەژێر هەموو بابەتێک بەستەر دەنووسین، یان لەمەوبەدوا بەوێنە بەستەر و سۆرس دەگۆڕینەوە.

جەیلبرێک کردن لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە تا ئێستا بە یاسایی کراوە، واتە جەیلبرێک کردنی ئامێرەکەت قەدەغە نییە، بە پێی یاسای کۆنگرێسی ئەمریکی ساڵی ٢٠١٢ بۆ مافپارێزی و هەڵگرتنی داتای تایبەتی بەکارهێنەرانی ئامێرە تەکنەلۆژییەکان، لێرەوە کۆپیەکی هەیە ئەگەر حەز دەکەیت بیبینی. بەڵام جەیلبرێک کردنی ئایپاد تا چەند مانگێک لەمەو بەر بە یاسایی نەکرابوو.

پەیامێک جێ بهێڵە