تویکی SmartLight بۆ کارپێکردنی فلاشی مۆبایلەکەت بە ئاسانی

لەرێگەی ئەم تویکەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانی فلاشی مۆبایلەکەت کارپێبکەیت کاتێک پێویستت پێی دەبێت، لەرێگەی دەست دانان لەسەر دوگمەی Power + Volume Down واتە دوگمەی پێکردن و کوژاندنەوە لەگەڵ دوگمەی دەنگ نزم کردن.

هەروەها تایبەتمەندیەکی گرنگی ئەم تویکە ئەوە کە دوای ئەوەی فلاشەکەت داگیرساند دەتوانی لەرێگەی داگرتنی دوگمە زۆر/کەم کردنی دەنگ، هێزی فلاشەکە بگۆڕیت بۆ فول فلاش یاخود فلاشێکی نزم.

لەگەڵ iOS 12 دەگونجێت، پێویستی بە هیچ گۆڕانکارییەک نییە دوای دابەزاندنی راستەوخۆ کاردەکات.

ناوی پاکێج: Smartlight
سۆرس: repo.kurdios.com
وەشان: 1.0.4
قەبارە: 5 کیلۆبایت
وەشانی گونجاو: iOS 7 to iOS 12.4

پەیامێک جێ بهێڵە