تویکی Cuboid بۆ دەستکاریکردنی ئایکۆنەکانی سەر هۆم-سکرین

کارکردنی ئەم تویکە لە تویکی Boxy نزیکە جگە لەوەی ئەم تویکە پشتگیری دواترین وەشانی جەیلبرێککراو دەکات، iOS 12.4.

لەرێگەی ئەم تویکەوە دەتوانی بۆشایی دابنێیت لە نیوان ئایکۆنەکان، لە یەکتر دوور/نزیک ـیان بکەیتەوە، بە ئاسۆیی یان ستوونی رایانبکێشیت بۆ لایەکی دیاریکراو. هەروەها دەتوانی ژمارەی ئایکۆنەکان بۆ ریزێک دیاری بکەیت بە ستوونی یان ئاسۆیی کە چەند دانە لە یەک ریز بن.

بەکارخستنی ئەم تویکە تۆزێک وردبوونەوەی پێویستە، سەرەتا تویکەکە دابەزێنە لە سۆرسی KurdiOS و پاش ریسپرینگ، دەست لەسەر هەر ئایکۆنێک دابنێ لە هۆم-سکرین تا هەموو ئایکۆنەکان دەست دەکەن بە لەرزین، لەم کاتەدا دەست لەسەر کاتژمێری سەرەوە دابنێ بۆ ماوەی ٢-٣ چرکە (ئەو کاتژمێرەی لە نێوان پاتری و هێڵی سیمکارتەکە دایە لە سەرەوە) ئێستا دەبێت لیستێک بە دیار بکەوێت کە لەوێ دەتوانی کۆنترۆڵی تویکەکە بکەیت.

ئێستا کە زانیت چۆن تویکەکە کارپێدەکەیت با بزانین Offset و Padding چین؛ یەکەم تایبەتمەندی Offsetـە لە سەرەوە Vertical واتە راکێشانە خوارەوەی ئایکۆنەکان، Horizontal واتە راکێشان بەلای چەپ و راست.
لە Padding یەکەم دانە واتە Vertical بۆشاییە لەنێوان ئایکۆنەکان بەلای خوارەوە، هەروەها Horizontal بۆشایی بەلای دەست راست.
لە بەشی Miscellaneous ژمارەی ئەو ئایکۆنانە دیاری دەکەیت کە لە یەک ریزدا هەبن.
HIDE ICON LABELS ئەگەر بە کراوەیی جێبێڵیت ناوی ئەپەکان لا دەبات.

ئەو شێوازە دابنێ کە خۆت حەزی پێدەکەیت، بۆ نموونە وەک من کە لەسەر ئایفۆن ٧ دامناوە؛


رووکاری بەکارهاتوو: Muze 4 لە سۆرسی KurdiOS

کارپێکەری رووکار: سنەوبۆرد SnowBoard لێرە باسی سنەوبۆردمان کردووە

لەسەر ئایفۆن ٧ وەشانی iOS 12.4

لەبەشی Save/Restore دەتوانی ئەو سێتەی داتناوە سەڤ بکەیت و هارکاتێک ویستت بەکاربێنیت.

ناوی پاکێج: Cuboid
سۆرس: repo.kurdios.com
وەشان: 2.0.1
قەبارە: 64 کیلۆبایت
وەشانی گونجاو: iOS 11.4.1 to iOS 12.4

پەیامێک جێ بهێڵە