تویکی A-Shields بۆ پارێزگاریکردن لە بەرنامەکانی iOS

لەرێگەی ئەم تویکەوە دەتوانی وشەی نهێنی یاخود پەنجەمۆر دابنێیت بۆ سەر ئەپەکانت کە تەنها بەو رێگەیە بکرێنەوە، هەروەها دەتوانی لەسەر زۆربەی بەشەکانی ئامیرەکەت وشەی نهێنی دابنێیت و لەکاتی پەیوەست کردن بە هێڵێکی وایفای (کەخۆت لەناو تویکەکە دیاریی دەکەیت کامەیان) ئەو وشە نهێنیانە لابچن تا ئەوکاتەی دیسکۆنێکت دەبیت.

بۆ نموونە لە ماڵەوە هێڵێکی وایفات هەیە و بە بەردەوامی کاری پێ دەکەیت، لەهەمان کاتدا لە ماڵەکەتدا پێویستت بەوە نابێت کە بە پەنجەمۆر و پاسکۆد ئەپەکانت بکەیتەوە، لەناو تویکەکە ئەو وایفایە هەڵدەبژێریت کە دەتەوێ کاتێک کاری پێدەکەیت پێویست نەکات کە بە پاسکۆد و پەنجەمۆر ئەپەکانت بکەیتەوە.

ئەم تویکە لە سۆرسی KurdiOS بەردەستە دوایین وەشان؛
https://repo.kurdios.com

پەیامێک جێ بهێڵە