(خشتە) تویکە گونجاوەکانی iOS 12.4

لەم بەستەرەوە لیستێک دروست کراوە بۆ ئەو تویکانەی لەگەڵ iOS 12.4 کاردەکەن وبە پێچەوانەوە، خاوەنی ئەم خشتەیە بە پێی پێویست ئەپدەیتی دەکاتەوە. تکایە پێش دابەزاندنی هەر تویکێک لە سیدیا، چێکی ئەم بەستەرە بکە بزانە ئەو پاکێجەی دەتەوێت دایگریت لەگەڵ وەشانەکەت کار دەکات یان نا، ئەگەر دەیکات بێ کێشەیە یاخود کێشەکانی چین.

رۆژانە نامەیەکی یەکجار زۆرمان بەدەست دەگات کە کێشەیان بۆ دروست بووە لە کاتی/ دوای دابەزاندنی تویکێک لە سیدیا، هەوڵمان داوە وەڵامی دانە بە دانەیان بدەینەوە و رێژەیەکی باشمان چارەسەر کردووە چ لە کۆمێنت یان نامەی تایبەت.

دەبێت ئەوە بزانین کەوا جەیلبرێک و سیدیا هیچیان زۆر سەلامەت و بێ کێشە نین، بەتایبەتی جەیلبرێکی iOS 12.4 لەبەر ئەوەی هێشتا نوێیە. ئەگەر کەمترین تویک و سۆرس دابنێیت لە سیدیاکەت توشی کەمترین کێشە دەبیت و زۆرترین قازانج لە جەیلبرێک دەکەیت، بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی لەدەست دانی سیستەمەکەت و گشت داتاکانی ناو مۆبایلەکەت.
هەروەها دووربە لەبەکارهێنانی ئەو تویکانەی پاتری سەرف دەکەن، تویکی جوانکاری ئەگەر زۆرپێویست نەبێت داگرتنی لە زیادەیە. سۆرسێک ئەگەر بە مەبەستی داگرتنی یەک تویک زۆرت کرد، پاش داگرتنی تویکەکە سۆرسەکە بسڕەوە بۆ کەمترین کێشە، دەبێ بزانین کەوا جەیلبرێک کردن هەزارەها کۆدی نوێ زۆر دەکات بۆ سیستەمەکەت، گۆڕانی هەریەکێک لەو کۆدانە سیستەمەکەت توشی کێشە دەکات و لەکۆتاییدا داتاکانت لە دەست دەدەیت.
ئەو تویکانەی پێشتر بەکارت هێناون لە وەشانێکی کۆنتر، مەرج نییە هەموویان ئێستا کاربکەن، بە پێچەوانەوە لەوانەیە ئامێرەکەت بخەنە Safe Mode.

لەکاتێک ئامێرەکەت دەکەوێتە سەر باری Safe Mode زۆر گرنگە بزانیت هۆکارەکەی چییە، دوایین تویک، توڵ بسڕەوە کە داتبەزاندووە و ریستارت بکە لە سەیف مۆد ئەگەر چاک نەبوو ئەو تویکانە بسڕەوە کە لە پێشدا داتبەزاندووە، دەبێ بزانین کەوا Safe Mode زۆر گرنگ و سەلامەتە بۆ ئایفۆن.

هاوپێچ؛
shorturl.at/bcMS1

پەیامێک جێ بهێڵە