ئایا iOS 12 جەیلبرێک دەکرێت؟

ئەم بابەتە نوێکراوتەوە بەهۆی دەرچوونی جەیلبرێکی Checkra1n

وەک دەزانین ئەپڵ لەم چەند رۆژەی رابردوو iOS 12.4.1ـی دەرکرد بۆ ئەوەی رێگە لە بەکارهێنەران بگرێت دوایین وەشان و جەیلبرێک لەسەر ئامێرەکانیان هەبێت، بۆ ئەوەی زۆرتر بزانی لەسەر ئەم وەشانە نوێیە سەیری ئێرە بکە، بەڵام ئایا iOS 12.4.1 جەیلبرێک دەکرێت؟

بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان و خودی ئەپڵ سوورە لەسەر ئەوەی کە هەموو کەلێنێکی سەلامەتیی داخستەوە لە iOS 12.4.1 بەڵام لەگەڵ دەرچوونی جەیلبرێکی Checkra1n ئێستا دەتوانین ئەم وەشانە جەیلبرێک بکەین.

جەیلبرێک لەسەر iOS 12.4 باشترە؟

بێگومان نوێترین جەیلبرێک باشترە لە جەیلبرێکە کۆنەکان بە گشتیی، گەشەپێدەرەکانی جەیلبرێک هەوڵ دەدەن تویک و پاکێجەکانیان لەسەر نوێترین وەشانی ئایفۆن و ئایپاد کار بکات کە بێگومان دوایین وەشانی جەیلبرێک لە ئێستادا iOS 12.4ـە، دروستکەری جەیلبرێکی Unc0ver وەک خۆی دەڵێت و بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان و وەک ئەوەی تیمی KurdiOS تاقی کردوەتەوە، جەیلبرێکێکی جێگیرە و کێشەی لە جەیلربێکە کۆنەکان کەمترە.

بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین کەوا هەموو پاکێج و تویکێک لەسەر iOS 12.4 کار ناکات لە ئێستادا. بۆ بینینی ئەو تویکانەی لەسەر iOS 12.4 کاردەکەن کرتە لێرە بکە.

هۆکار چییە هەندێک لە تویکەکان لەسەر iOS 12.4 کار ناکەن؟

تویک و پاکێجەکانی سیدیا و سیلیۆ لە خۆیانەوە ئەپدەیت نابن، هەر تویک و پاکێجێک گەشەپێدەری تایبەتیی خۆی هەیە کە دروستی کردووە و بڵاوی کردۆتەوە، بۆ نمونە گەشەپێدەرێک ٣ مانگ بەر لە ئێستا تویکێکی دروست کردووە لەگەڵ iOS 11.4 دەگونجێت، ئێستا بەکارهێنەرێک دێت هەمان تویک لەسەر iOS 12.4 تاقیی دەکاتەوە و شۆک دەبێت کەدەبینێت کار ناکات و لەهەمان کاتدا لەوانەیە تویکەکە کێشە بۆ سیستەمەکەی دروست بکات.

بەشیوەیەکی گشتیی هەموو تویكێک پێویستە ئەپدەیت بکرێتەوە تا لەسەر iOS 12.4 بە دروستی کار بکات، هەندێک تویک هەیە گەشەپێدەرەکەی چیتر توانای نییە ئەپدەیتی بکاتەوە یاخود کاتی نییە ئەپدەیتی بکاتەوە، بەم هۆیەش تویکەکە دەمرێت یاخود Disable دەبێت.

چۆن بتوانم وەشانی مۆبایلەکەم داونگرەید بکەم بۆ iOS 12.4؟

بە داخەوە چیتر ناتوانین ئەپگرەید و داونگرەید بکەین لە iOS 12 بۆ زانیاری زۆرتر لەسەر نوێترین وەشانەکان سەردانی ئەم بەستەرە بکە؛ https://ipsw.me

دوای ئەوەی Restoreـت کرد پێویستە باک ئەپەکەش بە هەمان شێوە دابنێیتەوە سەر ئامێرەکەت بۆ گەڕاندنەوەی داتاو وێنەکانت. بۆ وەرگرتنی زانیاری زۆرتر لەسەر ئەم پرۆسەیە سەردانی یوتیوب بکە هەزارەها ڤیدیۆیی فێرکاری هەیە و یارمەتیدەرت دەبن تا بە سەرکەوتوویی تەواوی بکەیت.

پەیامێک جێ بهێڵە