iOS 12.4.1 دەرچوو

ئەمڕۆ 26/08/2019 ئەپڵ بە فەرمیی وەشانی 12.4.1 ـی دەرکرد. ئەپڵ لەم وەشانەدا ئەو کەلێنانەی پڕ کردۆتەوە کە لە iOS 12.4 رێگایان دەدا ئامێرەکەت جەیلبرێک بکەیت.

لەکاتێکدا ئەپڵ خۆی ئامادە دەکات بۆ دەکردنی iOS 13 بە فەرمیی، ئەمەی لەناچاری کرد لەبەر ئەوەی شەڕی نێوان ئەپڵ و گەشەپێدەرە نوێکانی جەیلبرێک نوێ نییە. بیرم نایەت کەی بوو دوایین جار، دوایین وەشانی ئەپڵ جەیلبرێکی هەبووبێت، واتا کە بە فەرمیی مۆبایلەکەت ئەپدەیت بکەیتەوە لە هەمان کاتدا جەیلبرێکیش هەبووبێت، بەهەرحاڵ زۆریی نەخایاند.

ئەگەر یەکێک نیت لە هەوادارنی جەیلبرێک و تائێستا جەیلبرێکت نەکردووە، ئەپدەیت کردنی ئامێرەکەت بۆ iOS 12.4.1 دەرئەنجامی باشی دەبێت، وە لەهەمان کاتدا ئەگەر جەیلبرێکت هەیە بە هیچ شیوەیەک نزیک مەبەرەوە لە ئەپدەیت کردن.

دروستکەری جەیلبرێکی iOS 12.4 – Pwn20wnd تا ئیستا بە فەرمیی باسی جەیلبرێک کردنی iOS 12.4.1 ـی نەکردووە، بۆیە کاتەکەی دیار نییە لەوانەیە جەیلبرێک بکرێت و لەوانەیە نەکرێت، بەپێی قسەکانی ئەپڵ بێت، جەیلبرێک ناکرێت بەڵام هیچ شتێک مەحاڵ نییەو لەوانەیە کاتی پێویست بێت.

واپێدەچێت کەمێک کاتی بوێت تا ئەم ئەپدەیتە بۆ هەموو ئامێرەکان بەردەست دەبێت، بۆیە ئەگەر لە Software Update بۆت نەهاتووە تا ئێستا زۆر کێشەیەکی گەورە نییە.

ئەگەر لەم رۆژانەدا بەهۆی ئەم وەشانە نوێیە ژمارە یەکێک هاتە سەر Settings و لەناو Settings دەرکەوت، تویکی OTA Disabler ئەپدەیت دەکەینەوە لە سۆرسەکەمان بۆ لابردنی ئەو باجە، بەڵام لە ئێستادا هیچ کێشەیەکت نابێت ئەگەر ئەپدەیتی نەکەیتەوە.

پەیامێک جێ بهێڵە