بابەت لەسەر کارنەکردنی TweakBox و Unc0ver

وادیارە ئەپڵ کەلێنەکانی دابەزاندنی ئەپی لایەنی سێیەمی داخستووە Third-Party Apps بەمەش کێشە بۆ ئەو کەسانە دروست دەبێت کە دەیانەوێت لە تویک بۆکس TweakBox توڵی Unc0ver دابەزێنن بۆ جەیلبرێک کردن/دووبارە جەیلبرێک کردنی ئامێرەکانیان.

لەم کاتەدا باشترین چارەسەر ئەوەیە خۆتان رابێنن لەگەڵ چۆنیەتی کارکردن لەسەر Cydia Impactor.

توڵی Cydia Impactor وەک لەناوەکەی دیارە زۆر پەیوەندی بە سیدیا و جەیلبرێک نییە، بەڵام کارێکی زۆر گرنگ دەکات بە ئاسانی ئەویش دابەزاندنی ئەپی لایەن سێیەم، واتا ھەر فایلێک بە فۆرماتی IPA بێت بە ئاسانی لەرێگەی Cydia Impactor دادەبەزێت.

لەرێگەی Cydia Impactorـەوە دەتوانن Unc0ver دابەزێنن بۆ دووبارە جەیلبرێک کردنەوە ئامێرەکانتان، ئەم توڵە لەسەر ویندۆز، ماک و لینوکس بەردەستە.

سەرەتا Unc0ver بە فۆرماتی IPA دابەزێنە پاشان لەرێگەی Cydia Impactor بە دراگ و درۆپ فایلی Unc0ver ھەڵبدە ناوی و بێ سەرئێشە دووبارە ئامێرەکەت جەیلبرێک بکەوە.

بەستەری داگرتنی Cydia Impactor لەسەر کۆمپیوتەر؛
http://www.cydiaimpactor.com

پەیامێک جێ بهێڵە