تویکی Ignify بۆ زۆرکردنی چەندین تایبەتمەندی بۆ ئینستاگرام

ئەم تویکە ئەمڕۆ ئەپدەیت کراوەتەوە بۆ iOS 12.4 دەگونجێت، چەندین تایبەتمەندی بۆ ئینستاگرام زۆر دەکات وەکوو؛ سەیڤ کردنی وێنەو ڤیدیۆ هەروەها ئەگەر دەست لەسەر وێنەی پرۆفایل دابنێیت دەتوانی بە فوول کوالێتی سەیری بکەیت یاخود ئەگەر بتەوێت، دەتوانی سەیڤی بکەیت.

هەروەها دەتوانی حاڵەتی Double-Tap واتە دووجار کرتە کردن لەسەر رەسمێک یان ڤیدیۆیەک بۆ لایک کردن بگۆڕیت بۆ پەیامێک کە دڵنیای دەکەیتەوە کە دەتەوێت لایکی بکەیت.
لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تریش وەکوو دانانی باجی Verified لەسەر پرۆفایلەکەت و زۆرکردنی فەڵەوەر (تەنها لای خۆت دیارە).

ئەم تویکە لە سۆرسی BigBoss بە خۆڕاییە دوایین وەشانی؛ 1.0
بۆ دەستکاری کردنی ئەم تویکە هەر لەناو ئینستاگرام لە بەشی Settings پەنجەرەیەک دەکرێتەوە کە دەتەوێت دەستکاری تویکەکە بکەیت یان خودی ئینستاگرام خۆی.

پەیامێک جێ بهێڵە