ئاگاداری ئەم کێبڵەی ئایفۆن بە!

ئەم کێبڵەی لە وێنەکەدا دیارە بە رووکەش لە کێبڵێکی ئاسایی ئایفۆن و ئایپاد دەچێت
بەڵام لە راستیدا ئەم کێبڵە نوێترین رێگایە بەکاردێت بۆھاککردنی ئامێرەکان

لە تویتەری ھاککەر MGـەوە باسی ئەم کێبڵەی کردووە کە بە ئاسانی توانیویەتی چەند پارچەیەکی بچوکی فەرمان پەسند کردن لەسەر سیستەمی وەگەڕخەر دروست بکات و لەناو کێبڵێکی لەم جۆرە جێگیری بکات.

ئەم کێبڵەی بەکارھاتووە کێبڵێکی ئۆرجیناڵی کۆمپانیای ئەپڵە (وادیارە MG بۆشایی تەواوی دەستەبەر کردووە تا پارچە بچوکەکان لەناوی بچێنێت) لەرێگەیەوە کەسی ھاککەر دەتوانی کۆماندی تایبەت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بەکاربخات و ھەروەھا لە دواییدا دەتوانێ لەرێگەی USB-Killer ئەو دەرچەی بەکارھاتووە لەکاربخات بۆ شاردنەوەی ھەرجێ پەنجەیەک بۆئاشکرا نەبوونی کارەکەی.

پارچە جێگیرکراوەکانی ناو کێبڵەکە

لە وێبسایتی پرۆژەکەی MG ئاماژە بەوەدەدات کە نە مۆبایلەکەت و نە کۆمپیوتەرەکەت ناتوانن کێبڵە ساختەکە دەستنیشان بکەن، مەگەر خۆی MG ئایپی ئادرەسی کێبڵەکە IP Address لەسەر براوسەرەکەی بکاتەوە، لەوێشەوە لیستی فەرمانەکان دەردەکەون و دەتوانێت کۆنترۆڵی کۆمپیوتەرەکەت بکات.

پەیامێک جێ بهێڵە