داهاتووی گۆڕینی پاتری ئامێرەکانی ئەپڵ بەچی دەگات؟

سەبارەت بە گۆڕینی پاتری ئایفۆنە نوێکان ئایا لەمەودوا تەنها شوێنی رێگە پێدراو لەلایەن ئەپڵەوە بۆیان هەیە بیگۆڕن؟

بەڵێ ڕاستە، بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری VICE لەمەودوا ئایفۆنە نوێکان دەکرێ تەنها لەرێگەی شوێنی رێگاپێدراوی ئەپڵەوە پاتریەکانیان بگۆردرێت یاخود پاتری رێگە پێ نەدراو لەسەر مۆبایلەکەت کار ناکات، ئەمە چۆن؟
ئەپڵ لە نوێترین نەرمەکاڵای ئایفۆنەکە لەوانەیە هەستەوەری تایبەتی دابنێت بۆ ناسینەوەی پاتری Authorised و Unauthorised، واتە پاتری کە کۆمپانیای ئەپڵ دروستی کردبێت یاخود پاترییە بازرگانییەکانی بازاڕ، بەمەش نەرمەکاڵای تایبەت بەم بوارە پاتریەکە دەناسێتەوە و رێگا نادات مۆبایلەکەت کاربکات، لەرێگەی نیشاندانی پەیامێکی تایبەت بەوەی کە مۆبایلەکە پێویستی بە خزمەتگوزارییە (Service).

وەک دەزانین گۆڕینی پاتری ئایفۆن کێشەیەکی سەرەکی هەموو بەکارهێنەرانە، لەبەر ئەوەی بە تێپەڕبوونی کات خانەکانی پاترییەکە کە لە Lithium-ION دروست کراون توانای هەڵگرتنی یاخود بارگاویکردنەوەیان کەم دەبێتەوە.
بەپێی سەرچاوەکە ئایفۆن XS و XS پڵەس و هەروەها XR ئەو ئامێرانە دەبن کە تەنها لەرێگای ئەپڵەوە دەتوانرێت پاترییەکانیان بگۆڕێت.

ئەمە دەکرێت تەنها هەواڵێک بێت بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ تادێت سنوور بۆ لایەنی دووەم و سێیەم دادەنێت “2nd – 3rd Party” و دەیەوێت Unauthorised Sell کەم بکاتەوە بۆیە لە داهاتوویەکی نزیک لەوانەیە ئەم نەرمەکاڵایە بڵاوبێتەوە و هەواڵەکە ببێت بە ڕاست، لە ئێستادا تەنها لەسەر چەند ئایفۆنێکی دیاریکراو ڕووی داوە.

پەیامێک جێ بهێڵە